سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی هونەرمەند، عەبدولی حەمە جوان دەکەن

11:22 - 2024-09-05
کوردستان
51 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی سەردانی هونەرمەندی دیاری کورد، عەبدولکەریم محەمەد تۆفیق، ناسراو بە مامۆستا عەبدولی حەمە جوان دەکەن.

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتاریەت لەپای کۆشش و خزمەت و بەرهەمە بەپێزەکانی لەبواری نواندن و هونەری کوردیدا چەپکە گوڵی رێز و وەفای  سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-یان پێشکەش بە مامۆستا عەبدولی حەمە جوان کرد و بەڕێزەوە رۆڵیان بەرزنرخاند وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی هونەری کوردی  کە بە کارە ناوازەکانی خزمەتێکی زۆری بە گەلەکەی کرد کە مایەی شانازیمانە.

مەکتەبی سکرتاریەت دووپاتشیانکردەوە، یەکێتی بە گرنگییەوە لە رۆڵی هەموو ئەو هونەرمەندانە دەڕوانێت کە توانیان لەرێگەی هونەرەکەیانەوە  کلتور و ئێش و ئازارەکانی گەلەکەیان گەیاندووە بەوەرگرەکانیان، مامۆستا عەبدولی حەمە جوانی-یش نموونەی ئەو سەدان هونەرمەندەیە کە شاکارە هونەرییەکانی ئێستاش لە زیهنماندا  ماوەتەوە و بوون بە بەشێک لە مۆرک و ناسنامەی هونەری کوردیمان؛ لەم رووە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت خزمەتی هەموو ئەوانەش بکات کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا ناوێکی دیاربوون و  جێدەستیان دیار و بەرچاو بووە.

مامۆستا عەبدولی حەمە جوان لە بەرامبەر ئەو بەسەرکردنەوەیەدا سوپاسی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال-ی کرد و داوایکرد قەدری هونەرمەندان تا لە ژیاندا ماون بگیرێت و هاوکاری بکرێن تا خزمەتی زیاتر هەرێمەکەمان بکەن ئەم هەنگاوەشی بە درێژەپێدەری هەمان ئەو رۆحیەتە وەسفکرد کە سەرۆک مام جەلال بەرامبەر چین و توێژەکان پەیڕەوەی دەکرد و خزمەتی هەموانی دەکرد بە بێ جیاوازی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان