هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوین بووە لەسەر زەوی

07:11 - 2024-09-06
کوردستان
144 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتی دەزگای كەشوهەوای ئەوروپی (كۆپەرنیكۆس)، هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوین بووە لەسەر زەوی، ئەمەش ئەگەری ئەوەی بەرزكردەوە كە ئەمساڵ وەك گەرمترین ساڵ لە سەرەتای پێوانەكردنەوە، كۆتایی پێبێت.

بەپێی زانیارییەكانی كۆپەرنیكۆس تێكڕای پلەی گەرمی بەشی باكووری زەوی لە وەرزی هاویندا واتە لە مانگەكانی  حوزەیران، تەمموز و ئاب  16 پۆینت هەشت پلەی سیلیزی بووە، بەراورد بەساڵی رابردوو رێژەكە زیادی كردووە.

تۆمارەكانی كۆپەرنیكۆس دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی 1940 بەڵام تۆمارەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و ژاپۆنی كە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمەوە دەستی پێكردووە، دەریدەخەن كە دەیەی رابردوو گەرمترین بووە لەو كاتەوەی پێوانە ئاساییەكان كراوە.

هەروەها بەپێی راپۆرتی دەزگاكە مانگی ئابی  2024 و 2023 گەرمترین مانگی ئاب بوون لەسەر ئاستی جیهان و پلەی گەرمی 16 پۆینت 82 پلەی سیلیزی بووە لە باكووری گۆی زەوی .

بابەتە پەیوەندیدارەکان