رووداوێکی هاتوچۆ لە کەرکوک ژمارەیەک قوربانی لێدەکەوێتەوە

08:50 - 2024-09-07
کوردستان
64 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێک 
لەسەر رێگەی کەرکوک ـ هەولێر نزیک گەڕەکی شۆراوی شارەکە، ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێدەکەوێتەوە.

لەوبارەیەوە سامان یابەعەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە کوردستانی نوێی راگەیاند: بەهۆی رووداوەکەوە دوو سەرنیشنی گیانیان لە دەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.

وتیشی، دوو لە بریندارەکان باری تەندروستیان جێگیر نییە. 
تیمەکانی تەندروستیش هەموو جۆرە پشکنین و خزمەتگوزارییەکی تەندروستییەکانیان بۆ جێبەجێکردوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان