مەحمود سەنگاوی سەركردەی دیار و فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تەئكیدی لە هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی كردەوە و رایگەیاند: ئەو هەموو ماندووبوون و قوربانیدانەی یەكێتی بەخشیویەتی، بۆ بەدیهێنانی ژیانێكی شایستە بووە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەڵام بارودۆخەكان لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵك و یەكێتیدا نییە و هەوڵدەدەین تای تەرازوو راست بكەینەوە بۆ خزمەتكردنی خەڵك.
سەبارەت بە حوكمڕانیش، مەحمود سەنگاوی، ئەوەی خستەڕوو كە راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی، تەنها خواستی یەكێتی نییە، بەڵكو داواكاریی خەڵكی هەرێمی كوردستانیشە، بۆیە وەك یەكێتی، هەمووان هەوڵدەدەین لەپێناوی خزمەتكردنی زیاتری خەڵكدا ئەو رێڕەوە راست بكەینەوە.