پارێزگار چاودێرە بەسەر خزمەتگوزارییەكانەوە

11:38 - 2024-09-08
کوردستان
201 جار خوێندراوەتەوە

کەرکوک، هێمن ئەحمەد

لەچوارچێوەی هەڵمەتی فراوانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاككردنەوەی تەواوی گەڕەك و كۆڵان و شوێنە گشتییەكان، پارێزگاری كەركوك بەشداری لە هەڵمەتەكەدا كرد و ئیشوكارەكان بەسەردەكاتەوە.

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، هاوشانی كرێكارانی كەرتی دووی شارەوانی، بەشداری لە پاككردنەوەی گەڕەكی رەحیماوادا كرد و بەدواداچوون بۆ كارەكانی كەرتەكانی شارەوانی بەشێوەیەكی گشتی دەكات و لەمیانی بەشدارییەكەشیدا تەئكیدی لەسەر پەیامی پێكەوەژیان و ئەركی بەرپرسان لە خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا كردەوە و لەوچوارچێوەیەشدا گفتوگۆی لەگەڵ خەڵكدا كرد و تێبینی و پێشنیازەكانیانی وەرگرت.
پارێزگاری كەركوك، راشیگەیاند: بەبێ جیاوازی لە هەموو گەڕەكەكان خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیانی شارە خۆشەویستەكەمان دەكەین ‌و پەیامەكەمان ئەوەیە كە كەركوك پاك رابگرین و دەبێت هەمووان هاوكاربن لەگەڵ ئیدارە و بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆ گەڕانەوەی كەركوك بۆ پێگەی خۆی، نەك وەك پێشتر كە جیاكارییەكی زۆر بەرامبەر بە گەڕەكەكان كراوە، هەر بۆیە خۆم چاودێریی كارەكان دەكەم بەتایبەتی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكاندا.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان