گۆیا

12:12 - 2022-06-29
دووتوێ
57 جار خوێندراوەتەوە

رزگار سەعید

ژنان مەفتونی گۆیا بوو بوون لە تێکڕای بوارە جیاوازو پێگەو ئاستەکانی کۆمەڵگە تا وێنە یاسکێچیان بکێشێت تابلۆی (سەماکارو گیتارژەن،تابلۆی خۆشووشتنی کیژان لەسەر کانی، یاخود سروشت و خوی کیژە ڕووتەکان شایەتی ئەو مەفتونییە دەدەن لەلایەکی ترەوە لەڕێی سکێچەکانییەوە هەوڵی دەدا سروشتی فریودانی ژنان دەستنیشان بکات،  بەتایبەت پەیامی ئەو کیژانەی بەهیچ شێوەیەک لە پیاوان ڕازی نین گەر لە نزیکیشیان بن تابلۆی(ئامۆژگاری باش) پێناسەی خۆی هەڵدەگرێت،ئامۆژگارییەکی ڕاستەقینەو دڵسۆزانەیە بۆ کیژان،گۆیا  هەوڵیدەدا سکێچەکان لە کتێبێکدا کۆبکاتەوە کەپاشان ناوی لێنا «ئەلبومی بی Album B»چەندین سکێچی جیاوازو چیرۆکی نامۆی تێدا جێگە کردەوە.

بێروان لە بۆردۆ
گۆیا کاتێک لە مەنفا لەگەڵ مۆراتینی هاوڕێیدا دەژیا کەسێکی کەڕ،پیر ولاواز،هیچ وشەیەکی فەرەنسی نەدەزانی بەڵام ئاسودە بوو، لەو تەمەنەیدا بەئاگاییەوە هەوڵی دەدا تابلۆی خانمە فەرەنسییەکان بە بۆیەی زەیتی بەجوانی بکێشێت،تابلۆی بێروان لە بۆدرۆ بەدواهەمین تابلۆی کاری هونەریی گۆیا دادەنرێت کەلە فەرەنسا دروستی کردبێت،تابلۆکە نەمری کیژێکی روومەت ئاڵی ئاسایی پیشان دەدات، پێدەچێت ئەم بێروانە لە چاوەڕوانی پیاوێکی نادیاردا بێت ئەم وەشاندنی فڵچەو بەربڵاویسە زیاتر تەکنیکی ئیمپریسیۆنیستەکانمان بیر دەخاتەوە چۆن کاریان لەسەرکردووە.
دیمەنە کۆمەڵایەتییەکان
 زۆرێک لە لیژنەکانی شاهانە تایبەت بوون بە چنین، گۆیا هەمیشە تێبینی خۆی بۆدەنووسین لە چۆنیەتی بەکارهێنانی روناهی و بابەتی ژیانی دەوروبەری مەدرید یەکێک لەو نمونە کۆمەڵایەتیانەی کاری لەسەر کرد چنینی کارتۆنی ساڵی 1786 یە بەناوی (ماسۆنی بریندار)ە..
لەم تابلۆیەدا هەوڵیدا گرنگی و مەترسی کرێکار پیشان بدات لە کاتی بەجێهێنانی کارەکەی،ماسۆنی بەدرێژایی چوار وەرز خەریکی چاککردنی ژووری خوانی ئی پاردۆ بوو لەسەر یەکێک لە داربەستەکان دەکەوێتە خوارەوە ،وێنەکە نمایشی ڕوداوەکە دەکات ئەم جۆرە ڕوداوانە بەربڵاو بوون هەرچەندە پێچەوانەی ئارەزووەکانی چارلزی سێیەم بوو بەڵام بەناچاری ساڵی 1778 بڕیارێکی ڕەسمی دەردەکات بۆ باشترکردن و قایمکردنی داربەستەکان لە ئەگەری هەر ڕوداوێک تا کرێکاران کەمترین زیانیان بەربکەوێت.

کوورەی جۆشدان
گۆیا نزیکەی 3 ساڵ خەریکی کێشانی نیگارێک بوو، لە نێوان ساڵانی 1812و1816 وێنەی ئاسنگەرانی لەکاتی کارکردندا کێشا،دوو کوڕی گەنج لەسەر سندان (دەزگای ئاسنگەر) خەرکی چەکوش وەشاندنن پیاوێکی بەتەمەنیش لە نێوانیاندایە،ئەم پیشەیە نمایشی کارێکی قورس و گران دەکات تەفسیرکردنی تابلۆکە لای ڕەخنەگران جۆرێکی ترە وەک سمبولی سیاسی لێی دەڕوانن دەڵێن: چیرۆکەکە ڕۆڵی خەڵکی دەردەخات لە کاتی جەنگی ناپلیۆن کە دوایی هەوڵیاندا حکومەتێکی دەستوری بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ئیسپانیا دامەزرێنن .
دەستگیرکردنی دزەکانی مەراگاتۆ Maragato
سروشتی گۆیا بۆ روداوەکان گشتگیر بوو هەندێک جاریش روداوی تایبەتی تۆماردەکرد،ساڵی 1806 زنجیرەیەک تابلۆی بچوکی کێشا پێکهاتبوو لەشەش تابلۆ بە ناوی دەستگیرکردنی دزەکانی مەراگاتۆ هەر شەش تابلۆکە گێرانەوەیەکی زیندووی کاتێکی دیاریکراوبوو لەشێوەی کۆمیدی ئامێزدا نمایشی کرد بۆ نموونە پیدرۆ دی ڤالدیڤیا قەشەیەکە ڕێگەی پێدەگیرێت لەلایەن ڕێگرێکەوە پاشان قەشە زۆر ئازایانە لێی دێتە دەست و چەکی دەکات ئەم چیرۆکە لە ناو ئیسپانیا زۆر بەناوبانگە زۆرێک لە شیعرو چیرۆک و داستان باسیان لێوە کردووە..
ئەم چیرۆکە لە بڵاوکراوەی ڕەسمیشدا ناوی هاتووە لەو زنجیرە نیگارانەی گۆیا باس لە سزادانی دزەکە دەکات بەتاوانی کوشتن و چەک وئەسپ دزین .
ڕەخنەگرتنی کڵێسا لە گۆیا
کاتۆلیکیەکان لەناو کۆمەڵگەی ئیسپانیدا هێزی سەرەکیبوون،کڵێسا خاوەنی یەک لەسەر پێنجی سامانی وڵات بوو بیرۆکراتیانە بەڕێوەیان دەبرد ،ئابووری بەرەو داکشان چوو بوو،مامەڵەکردنی خراپی جوتیارو خەڵکی لادێکان لەلایەن دەسەڵاتەوە هۆکار بوو بۆ هەژاربوونی خەڵکی،روناکبیران دەیانوویست ریفۆرم لە کڵیساوە دەست پێبکەن،گۆیا ئەم گەلۆر (گەمژە)ییەی پیاوانی کڵێسای لەڕێگەی نیگارو نەخشەکانییەوە پیشان دەدا، لە (کاریکاتۆری ماری) هەوڵیدا پیاوانی کڵێسا و ئایینیەکان وەک مشەخۆر لەسەر کۆمەڵگە پیشان بدات..
گوزارشتی تابلۆکان بەم جۆرەن،ڕەبەن (راهیب) دەتوانێت خۆی خواردن بخوات ...ڕەبەن گیتار لێدەدات ،ئەم وێنانە هی ئەلبومی ساڵانی نێوان 1824-1828 بوو زۆر بەووردی کاری لەسەر ئەم تێزە کردبوو..

لە کاری هەڵکۆڵینی (پچرانی گوریس) کەلەنێوان ساڵانی 1820 و1823 دروستیکردووە هەوڵی داوە (سەماو ڕۆشتن لەسەر گوریس کە دەستەواژەیەکی نوێیە وەک خزینی سەر بەفر ) گرتنی گوریسەکە لەلایەن کڵێساوە  تەفسیری ناجێگیریان پێببەخشێت ئەم بۆچوون و لێکدانەوەو ڕەخنەیە لەکاتی خۆیدا بوو چونکە خەریک بوو حکومەتە دەستورییەکەی وڵات دەسەڵاتی دەگرتە دەست و بەجێگیربوونی حکومەتیش هەوڵ دەدرا لە پلەو دەسەڵاتی کڵێسا کەم بکرێتەوە.

#تابلۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان