سەرۆك کۆمار پێشوازیی لەپارێزگاری کەرکوك کرد

01:03 - 2024-09-09
عیراق
231 جار خوێندراوەتەوە


د.لەتیف رەشید، سەرۆك کۆماری عیراق پێشوازیکرد لە رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوك و جەختی لەسەر گرنگیی کەرکوك و تایبەتمەندییەکەی کردەوە.
لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی بەغدا بەڕێوەچوو، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی پارێزگای کەرکوك لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری و خزمەتگوزاری تاووتوێکران و سەرۆك کۆمار گرنگیی کەرکوك و تایبەتمەندییەکەی و پێویستی بەهێزکردنی برایەتی و ئاشتی لەنێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانیدا دووپاتکردەوە.
سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی چالاککردن و خێراکردنی هەنگاوەکانی بوژاندنەوەی رەوشی ئابووری و خزمەتگوزاری لە کەرکوكدا، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ داخوازییە رەواکانی کەرکوکییەکان لە بوارەکانی ئاسایش و خزمەتگوزاری و گەشەپێداندا دووپاتکردەوە.
لەلایەن خۆیەوە، رێبوار تەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ رێنمایی و بایەخدانی سەرۆك کۆمار بە کەرکوك دەربڕی و جەختیکردەوە، کە هەموو هەوڵێکی دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کەرکوك بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان