ئەپڵ ئایفۆن ١٦ی بە چەندین رەنگ و تایبەتمەندیی نوێوە راگەیاند

10:10 - 2024-09-09
هەمەرەنگ
105 جار خوێندراوەتەوە

راگەیاندنی ئایفۆنەکە لە میانەی کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمپانیای ئەپڵدا ھات لە کالیفۆڕنیا کە تیایدا چەندین بەرھەمی نوێ بڵاوکرایەوە وەک زنجیرەی ئایفۆن ١٦ و سەعاتی زیرەک و بیستۆکی نوێ کە سەرجەمیان دەرچەی تایپ سی لە خۆدەگرن.

ھەر لە کۆنفرانسەکەدا ئای ئۆ ئێس ١٨ بڵاوکرایەوە کە کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەو ئایفۆنانەی ئای ئۆ ئێس ١٧یان بەدەستگەشتووە ئەویشیان بەدەست دەگات.

تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن ١٦ پێکھاتوون لە گەورەکردنی شاشە بۆ ٦.٩ ئینج، زیادکردنی دوگمەیەک کە دەتوانرێت بۆ وەرگێڕی راستەوخۆ و چەندین کاری دیکە بەکاربھێنرێت، لەگەڵ نەوەیەکی نوێی کامێرای ئەڵترا وایت و کامێرای مایکرۆ، پشتگیرییکردن لە وای فای ٧.

ئایفۆن ١٦ بە تیتانیۆم رووپۆشکراوە لەگەڵ ئەوانەشدا زیرەکی دەستکردی تیادا بەکارھێنراوە و چیپەکەی بەھێز کراوە و توانای پاتریەکەشی بەرزکراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان