خالید عومەر: هونەر كاریگەریی لەسەر دەروون هەیە

11:32 - 2024-09-10
هەمەرەنگ
108 جار خوێندراوەتەوە

خالید عومەر هونەرمەندێكی لاوی هەڵەبجەیە، نزیكەی دە ساڵە كاری هونەری دەكات، جیا لەوەش بەڕێوەبەری ئەكادیمیای موزیكی هەڵەبجەیە.
لەبارەی كارە هونەریەكانییەوە بە دوا لاپەڕەی وت: چەندین بەرهەمی هونەریم هەیە، كە بەشێك لە كارەكانم بەشێوەی دوێت وتراوە، هەروەها ( بێ قەرار، هەڵەبجە، سێبەرێكی ماندوو، گەشت، بەخێرهاتی، بۆ كوێ ئەڕۆی) بەشێكی بەرهەمەكانمن.
وتیشی: كارێكی نوێشم بۆ كلیپ ئامادەیە بەناوی( دوایین نامە) كە رەنگە پایزی ئەم ساڵ، بەشێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاوبكرێتەوە.
لەبارەی رۆڵی هونەر لەسەر مرۆڤ وتیشی:  هونەر كاریگەریی باشی لەسەر لایەنی دەروونی تاك هەیە، بۆیە هەوڵمانداوە لە رێگەی چەندین خولەوە، ژمارەیەكی زۆری فێرخواز پێ بگەیەنین، بۆ فێربوونی هەندێك لە ئامێرەكان، بە پێی خواستی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان