ساڵیادی كۆچكردنی مەقامبێژ شكور خەیات بەرز راگیرا

10:51 - 2024-09-11
هەمەرەنگ
163 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقام بە سپۆنسەری ناوەندی كەركوكی رێكخراوە دیموكراتییەكان، مەراسیمێكی پڕ شكۆی بەبۆنەی یەكەمین ساڵیادی هونەرمەندی گەرمیان (گەوهەری مەقامات)  شكور خەیات رێكخست. 
ئاهەنگەكە لە سەنتەری رۆشنبیری كەركوك بەڕێوەچوو، تێیدا رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سیروان كوێخا نەجم، جێگری سەرپەرشتیاری كەركوك - سەڵاحەدینی (ی.ن.ك) و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و كەسوكاری كۆچكردوو ئامادەی بوون.
لەو مەراسیمەدا چەندین وتار و مەقام و بەستە و شیعر پێشكەشكران كە گوزارشتیان لە رۆڵی گەورەی مەقامبێژ شكور خەیات كرد .
لەم روەوە رەوەند مەلا مەحمود لە وتەیەكیدا  دەستخۆشی لە رێكخەرانی مەراسیمەكە كرد و باسی لە ئەزموون و شارەزایی و لێهاتوویی مامۆستای كۆچكردوو شكور خەیات كرد، كە ساڵانێكی زۆربوو خزمەتێكی ئێجگار زۆری مەقام لە كوردستان بە گشتی و كەركوك و گەرمیان بەتایبەتی كردووە .
كەركوك- رزگار شوانی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان