ئەمڕۆ مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی فەرماندە و تێکۆشەر و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی گەلی کورد، هەڤاڵ جەمالی حەمەی خواکەرەم-یان کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتاریەت لە نزیکەوە لە تەندروستیان پرسییەوە و چەپکە گوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-یان لە بەرامبەر مێژووی درەوشاوە و قارەمانێتی لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا پێشکەشکرد.
مەکتەبی سکرتاریەت باسیان لە ئازایەتی و وەفای هەڤاڵ جەمالی حەمەی خواکەرەم کرد کە وەک تێکۆشەرێکی بە ورە و ئازای دەڤەری پێنجوێن کە هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵی شۆڕشی نوێ و خەباتی چەکدار بووە وەک پارتیزانێکیش مایەوە لەگەڵ هەڤاڵەکانی و بە ورەیەکی بەرزەوە بەردەوام بوو لە کۆڕی تێکۆشان.
لە هەڤاڵ جەمالی حەمەی خواکەرەم دووپاتیکردەوە هەتا تەمەن رێگە بدات هەر پێشمەرگەی یەکێتی و کورد دەبێت و وەک هەمیشە درێژە بە رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال دەدات.