نەبەز حەمید بەڕێوەبەری سەنتەری چالاكی گەنجان بە دوالاپەڕەی وت: ئێوارەی سێشەممە 10/9/2024 پێشانگەی ساڵانەی هاوبەشی شێوەكاری سوودمەندانی بەشی شێوەكاری سەنتەری چالاكی گەنجانی كەلار، سەر بە رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بە ناونیشانی (ئەندێشەی رەنگاڵەكان) كرایەوە و لە پێشانگەكەدا 25 فێرخواز و هونەرمەندی شێوەكاری گەنج هەریەكە و بەچەند تابلۆیەك بەشدارییان كرد.
وتیشی: 22 كەس لە بەشداربووان لە رەگەزی مێینە بوون و ئەمەش رووداوێكی هونەری گەورەیە لە گەرمیان و كوردستاندا. پێشانگەكە ماوەی سێ رۆژ لە هۆڵی سەنتەر بەردەوام دەبێت.
حسێن عەزیز