پێدەچێت كۆتایی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردن دەسپێبكات

08:19 - 2024-09-12
کوردستان
353 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند،  دوای پەسەندکردنی لیستی کاندیدان لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە، وادەیەک بۆ دەستپێکی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکرێت.

ھاوکات، سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆن راگەیاند، بەھۆی پەسەندنەکردنی لیستی کاندیدانەوە تائێستا، کۆمیسیۆن تاوتوێی بژاردەی دواخستنی وادەی دەستپێکی بانگەشە دەکات بۆ کۆتاییەکانی ئەم مانگە.

ئاماژەی بەوەشدا، دەیانەوێت ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٢٠ تا ٢٥ رۆژ کەمبکەنەوە، وتیشی، لە ھەوڵدان کێشە و گرفتەکانی بەردەم ھەڵبژاردن لە سنووری دھۆک چارەسەربکەن، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی سوپای تورکیای تێدایە و مەترسی لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکە ھەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان