ئەمریکا ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر دامەزراوە دیبلۆماسییەکەی لە عێراق ئاشکرا دەکات

01:01 - 2024-09-13
جیهان
97 جار خوێندراوەتەوە

باڵیوزخانەی ئەمریکا لە عیراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن ھێرشەکە سەر کۆمەڵگەی پشتیوانی دیبلۆماسی کە دامەزراوەیەکی دیبلۆماسی ئەمریکایە لە بەغدا، لە لایەن چەکدارانی نزیک لە ئێرانەوە ئەنجامدراوە.

دەشڵێت، ھەموو مافێکیان ھەیە بۆ وەڵامدانەوە بەرگریکردن لە خۆیان.

رۆژی 10ی ئەم مانگە میدیاکانی عیراق رایانگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە نزیک سەربازگەی ڤیکتۆریا، کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان