نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ: وردبینی لە لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ کۆتایھاتووە

05:35 - 2024-09-13
کوردستان
304 جار خوێندراوەتەوە

کاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، لە ماوەی 18 رۆژدا وردبینی لە لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ تەواو بووە و رۆژی دوو شەممەش ناوەکان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن و چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ھەفتە رێنمایی دەستکردن بە مامەڵەی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست دەربچێت. 

دەشڵێت، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ 38 ھەزار کەسە و موچەکانیان لە نێوان 400 بۆ ٥٠٠ ھەزار دینارە و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی نۆ یەکەم مووچە بەسەر مامۆستایانی گرێبەستدا دابەش بکرێت .

وتیشی، مامۆستایانی گرێبەست دوای تەواوکردنی رێکارەکانی گرێبەست بایۆمەتری دەکەن و لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە موچە وەردەگرن.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان