مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی چوارشەممە بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە عیراق (بەغدا)، لە لایەن سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازیی لێکراو لە چەند کۆبوونەوەیەکی جیاجیادا باسی چەند پرسێکی گرنگ بەلای هەردوولاوە کرا، دواتر پزیشکیان سەردانی هەرێمی کوردستان (سلێمانی و هەولێر)ی کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی رەسمی هەرێم و لایەنە سیاسیەکان و لە سلێمانیش لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆبۆوە، دوای هەرێمیش سەردانی هەردوو شاری نەجەف و بەسرای کرد و کۆتایی بە سەردانە رەسمییەکەی هێنا لە عیراق.
سەرۆک بافڵ تاڵەبانی - دکتۆر مەسعود پزیشکیان - قوباد تاڵەبانی
سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر مەزاری مام جەلال لە دەباشان-سلێمانی
کۆشکی سەلام، پێشوازیی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە د.مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران
پێشوازیی محەمەد شیاع سودانی لە د.مەسعود پزیشکیان
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و د.مەسعود پزیشکیان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و د.مەسعود پزیشکیان
سەرۆک کۆماری ئێران لە شاری نەجەف
سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر مەزاری ئیمام عەلی
سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ پارێزگاری بەسرا
کۆتایی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عیراق