سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانکاریی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت

03:03 - 2024-09-16
کوردستان
390 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
لەدرێژەی دیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوە و راستکردنەوەیە، حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت و ئەو ئامانجانە بپێکێت کە چاوەڕێ دەکرا. بۆیە هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانکاریی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و هەرێمەکەمان بەرەو قۆناغێکی گرنگ هەنگاودەنێت کە ئەویش هێنانەکایەی حوکمڕانییەکە بۆ هەمووان نەک بۆ ‌هێز و لایەنێکی دیاریکراو.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان