بە ئاماری سەرەتایی وەزارەتی وەبەرهێنانی ڤێتنام، گێژەڵووكەی (یاگی) بە بڕی 1.6 ملیار دۆلار زیانی دارایی بە وڵاتەكەیان گەیاندووە و هەڕەشە لە گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتەش دەكات.
حكومەتی ڤێتنام پێشبینی دەكات بەهۆی ئەو گێژەڵووكەیەوە كە وڵاتانی ئاسیای گرتۆتەوە، گەشەی ئابووری ئەم ساڵی وڵاتەكەی بە رێژەی %0.15 دابەزێت، هۆكارەكەشی ئەوەیە بەشێكی زۆری مەرەزە و كیڵگەكانی گەنمەشامی و بەرهەمە كشتوكاڵییەكنی دیكەی ئەو وڵاتە لافاو بردوونی.
سكای نیوز