شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: ئامانجمانە باشترین خزمەتی خەڵكی هەولێر بكەین

04:21 - 2024-09-17
کوردستان
394 جار خوێندراوەتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر لە ریش سپی و کەسایەتی و پیاوماقوڵانی دەڤەرە جیاوازەکان کرد.

لەمیانی پێشوازیکردندا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ گوتی، لە خزمەت خەڵکی هەولێر و کەسوکاری خۆمانداین و ئامانجمانە باشترین خزمەتیان بکەین.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ گوتیشی، ساڵانێکە بە بەرنامە کاردەکرێت بۆ دروستکردنی چینایەتی و دروستکردنی جیاوازی لەنێوان خەڵکی هەولێر و فەرامۆشکردنی خەڵکە رەسەنەکەی، هاتووینەوە تا خزمەت بکەین و ئەو جیاوازییە نەهێڵین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان