دیــالــۆگــی کــوردی - عــەرەبــی لــــە پــێــشــانـــــــــــــگــای نــێــودەوڵــەتــیــی کــتــێــب لــە بــەغــــدا

11:21 - 2024-09-18
مەڵتیمیدیا
117 جار خوێندراوەتەوە

ئامادەکردنی/ کوردستانی نوێ- بەغدا

فۆتۆ: رەنج عەبدوڵڵا

بە ئامادەبونی سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، لەژێر ناونیشانی «دیالۆگی عەرەبی - کوردی دەستپێشخەرییەکە بۆ چالاککردنەوەی یادەوەری و چارەنوسی هاوبەش» سیمینارێك لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە بەغدا بەڕێوەچوو، کە لەلایەن سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی - کوردی رۆژی دووشەممە 16/9/2024 رێکخرابوو.

 

لە پێشانگاکەدا دەیان ناونیشانی کتێبی دامەزراوە و ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە سەرنجی خوێنەران رادەکێشن، کە لە ناوخۆ و دەرەوەی عیراقەوە بەشدارییان تێدا کردووە
لە گۆشەیەکی پێشانگاکەدا، ئەو بەڵگەنامانە خراونەتەڕوو، کە تایبەتن بە تاوانەکانی رژێمی بەعس دەرهەق بە کورد و عەرەب و عیراقییەکان بە گشتی، لەوانەش هەردوو تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال











بابەتە پەیوەندیدارەکان