لە داهاتوودا پەیوەندیی قووڵی سۆزدارییمان لەگەڵ زیرەکیی دەستکرددا دەبێت

12:11 - 2024-09-18
ڕاپۆرت
82 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان



پێدەچێت داهاتوو شایەتحاڵی پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و زیرەکیی دەستکرد بێت و سوندەر پیچای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گوگڵ دان بەوەدا دەنێت کە مرۆڤەکان زیاتر پەیوەندییەکی سۆزداریی قووڵیان لەگەڵ زیرەکی دەستکرددا دەبێت.
پیچای لە پەراوێزی کۆنفرانسی گوگڵ لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا وتی: «بە تێپەڕبوونی کات، دەبینین خەڵک پەیوەندیی قووڵ لەگەڵ بەرنامەکانی زیرەکیی دەستکرد دادەمەزرێنن» و هۆشداریدا لەوەی کۆمەڵگە پێویستی بە ئامادەکارییە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی و ئەگەرە نێگەتیڤەکانی ئەو تەکنۆلۆژیایە .
شایەنی باسە لە ساڵانی رابردوودا، چەمکی چاتبۆتەکان کە بۆ لاساییکردنەوەی کەسێکی راستەقینە داڕێژرابوون، بووە رێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکیی، هەرچەندە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەوەی پێی دەوترێت «دێس بۆت یان رۆبۆتی مردن» لە کۆتاییدا دەتوانێت ببێتە هۆی کاردانەوەی وێرانکەر.
پیچای ئاماژەی بەوەشکردووە: کەسانێک هەن ئەم تەکنۆلۆژیایە بەکاردەهێنن بۆ پاراستنی یادەوەریی ئازیزانیان.

لە فیلمی خەیاڵی زانستیی دەچێت
بۆ هەندێ کەس قسەکردن لەسەر پەیوەندییە قووڵەکان لەگەڵ زیرەکیی دەستکرددا، فیلمی خەیاڵی زانستیی رۆمانسیی «her» کە باس لە چیرۆکی پیاوێک دەکات دەکەوێتە داوی خۆشەویستی یاریدەدەرە گریمانکراوەکەیەوە کە ناوی ناوە «سەمانسا» و ئەستێرەی هۆڵیوود سکارلێت جۆهانسن رۆڵی دەنگی ئەو کارەکتەرە دەگێڕێت بیر دەخاتەوە.
هەربۆیە نموونەی دەنگیی رۆبۆتە نوێیەکەی «چات جی بی تی» کە لەو کۆنفرانسەی گوگڵ-دا نماییشکرا، بەراورد کرا بە سەمانسا-ی فیلمەکە، ئەوەی ئەستێرە خواکین فینێکس دەکەوێتە داوی خۆشەویستییەوە و ساڵی 2013 نماییشکراوە.
بەڵام بیچای ترسی نییە لەبارەی ئەو پێشکەوتنە نوێیانەی بۆ ئەو جۆرە تەکنۆلۆژیایە زیاد کراوە و دوای ماوەیەک لە نماییشکردنی کۆمپانیای «ئۆپن ئەی ئای» بۆ رۆبۆتی «چات جی پی تی» کە رۆبۆتێکی نوێی چاتکردنە دەتوانێت گفتوگۆی راستەقینە بکات لە قسە و وەڵامدانەوەی مرۆڤ بچێت و وەڵامدانەوەی باشتری هەبێت بۆ فەرمانە دەنگییەکان، جگەلە ئین پوتی تایبەت بە کامێرا.

بەشێوەیەکی سروشتیی ترسناکە
ئەم مەسەلەیە بەشێوەیەکی سروشتیی ترسناکە، چونکە دەنگی رۆبۆتەکە جار جار دەوەستێت وەک ئەوەی هەناسە بدات، کەمێک دەنگدانەوە لە دەنگیدا هەیە وەک ئەوەی لە ژوورێکی بچووکەوە قسەت لەگەڵ بکات.
جێی باسە گوگڵ لە بزوێنەری گەڕانەکەیدا تەکنۆلۆژیای   Gemini AI بەکاردێنێت بۆئەوەی پوختەیەک بدات بە ئەنجامی گەڕانەکان پێشئەوەی کلیک لە لینکەکان بکەیت، بۆ کەمکردنەوەی رۆتینی کرداری گەڕان لە گوگڵ-دا، ئەوەش مانای وایە کاتێک کەسێک سێرچ لە گوگڵدا دەکات، دەتوانێت تێڕوانینێکی گشتیی خێرا لە ناوەڕۆکی ئەو ماڵپەڕانەی لە لیستەکەدا هاتووە ببینێت.
پیچای ئاماژەی بەوەشکردووە، زیرەکیی دەستکرد یەکێکە لە قووڵترین تەکنۆلۆژیاکان کە تا ئێستا مرۆڤایەتی بەکاریهێناوە و گوگڵ ماوەیەکی زۆرە وەبەرهێنان لە بواری زیرەکیی دەستکرددا دەکات و مۆدێلی پێشەنگی پەرەپێداوە و دەیانخاتە بەردەستی ملیۆنان کەس، هەروەها دەڵێت: لە هەمانکاتدا داهێنانەکانی کۆمپانیاکانی تر پاڵ بە گوگڵەوە دەنێن بۆ ئەوەی کارایی باشتر پێشکەش بکات.

سەرچاوە: الشرق الأوسط

بابەتە پەیوەندیدارەکان