لە سلێمانی پاڵەوانێتیی بالەی خانمانی یانەكانی عیراق بەردەوامە

12:23 - 2024-09-18
وەرزش
201 جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی ناوەندیی بالەی عیراق، لە رۆژی یەكشەممە 15//9/2024 – ەوە پاڵەوانێتیی بالەی خانمانی یانەكانی عیراقی دەستپێكردووە و ئێستا یارییەكان بەردەوامن.
یارییەكان لە هۆڵی كۆڵێجی پەروەردەی وەرزشیی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچن، تیپی خانمانی یانەكانی (ئەكاد عەنكاوە - هەولێر، ئەفرۆدێت – سلێمانی، تەق تەق- هەولێر، دەربەندیخان – سلێمانی، شۆرجە – كەركوك، بەسرە، قەرەقوش – موسڵ، سیروان – هەڵەبجەی شەهید، ئەمانە - بەغدا) بەشداریی دەكەن.
تیپە بەشدارەكان دابەشكراون بەسەر دوو گروپدا، یەكەم و دووەمی هەرگروپێك بۆ قۆناغی دووەمی یارییەكان سەردەكەون، رۆژی دەستپێكی یارییەكان ئەم چوار یارییە كران:
*دەربەندیخان 3 × 0 تەق تەق.
* قەرەقوش 0 × 3 گازی باكوور.
*سیروانی هەڵەبجە 3 × 2 شۆرجە.
*ئەمانەی بەغدا 3 × 0 بەسرە.

لە دووەم رۆژی پاڵەوانێتییەكەشدا دووشەممە 16/9  ئەم یارییانەی تر كراون:
دەربەندیخان 3 × 0 بەسرە.
*تەق تەق 3 × 0 ئەفرۆدێت.
*گازی باكوور 3 × 0 شۆرجە.
*ئەكاد 3 ×  1 قەرەقوش.

بابەتە پەیوەندیدارەکان