خورماتوو، قائیمقام گۆڕدرا

12:48 - 2024-09-18
کوردستان
523 جار خوێندراوەتەوە


عومەر ئاوارە
ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، بە كۆی دەنگ، قائیمقامێكی نوێی بۆ خورماتوو هەڵبژارد.
یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگادا بەكۆی دەنگ قائیمقامێكی نوێ بۆ شاری خورماتوو دەستنیشانكرا، كە لە نەتەوەی توركمانە و ناوی زولفیقار حەیدەر سڵێمانە و لەڕێگەی هەڵبژاردنی ئاشكراوە دەنگی پێدرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان