مه‌نسوور جیهانی
به پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی "شەنگال" له ده‌رهێنانی فیلمسازی ئیسپانی "ئانا بوفاڕۆل"، چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" ده‌کرێته‌وه. چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" MKFF بە سه‌رۆکایه‌تی مامۆستا "کەرەم گەردەن زەری" Kerem Gerdenzeri ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناوداری کوردی دانیشتووی وڵاتی روسیا، بە بەچاودێریی خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri - "ئینا تێدژۆڤا" Inna Tedzhoeva، به مه‌به‌ستی رەنگدانەوەی فەرهەنگ، مێژوو و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێرنی ئەم نەتەوه ره‌سه‌نه، بە نمایشی کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م له به‌شی پێشبڕکێی فیلمه "بڵینده سینەماییه‌کان"، به‌شی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم"، به‌شی پێشبڕکێی "کورتە فیلم" و به‌شی "شه‌وی سینه‌مای کوردیی" له رۆژانی18 تا 22ی ئه‌یلوولی (سێپته‌مبه‌ری) 2024 لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی روسیا بەڕێوەدەچێت.
له رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی‌دا لە "مۆسکۆ" Moscow، فیلمی سینه‌مایی "شەنگال" سنجار - Sinjar له ده‌رهێنانی خاتوو "ئانا بوفاڕۆل" Anna M. Bofarul له کاتژمێر 9ی شه‌وی چوارشه‌ممه 18ی سێپته‌مبه‌ری 2024 و به ئاماده‌بوونی ئه‌م خانمه فیلمسازه ئیسپانییه و سینه‌ماکارانی رووس و ده‌رهێنه‌ران و لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی سینه‌ماکارانی جۆرجیا و کوردانی دانیشتووی روسیا، له سینه‌مای "پارک مۆسفیلم" Mosfilmovskaya له شاری مۆسکۆ پیشان درا.
فیلمی "شەنگال" تایبه‌ته به رووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ساڵی 2014
فیلمی سینه‌مایی" شەنگال " تایبه‌ته به رووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ساڵی 2014، ئه‌و کاته‌ی که داعش بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵکوژیی هێرشی کرده سه‌ر شاری شنگاڵ. یه‌کێک له پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌م فیلمه، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ سی منداڵ ده‌چێت بۆ به‌رده‌یی، ئه‌ویدیکه له‌م چه‌رمه‌سه‌رییه ده‌رباز ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و سێیه‌مین که‌سیش له شاری بارسلۆنای ئیسپانیا به‌شوێن کوڕه ونبووه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕیت. ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه ده‌ریده‌خات که ئه‌م ژنانه، بۆ رزگارکردنی خۆشه‌ویسته‌کانی خۆیان تا چ شوێنێک ده‌چنه پێشه‌وه و هەوڵدەدەن.
"شه‌وی سینه‌مای کوردی" ی له کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری "لین بێرسێنێڤسکی"
بێجگه له‌وانه، له "شه‌وی سینه‌مای کوردی" ی‌دا ژماره‌یه‌ک له فیلمه کوردییه‌کانی ئاماده‌بوو له فێستیڤاڵەکەدا، له کاتژمێر 11ی شه‌وی شه‌ممه 21ی سێپته‌مبه‌ری2024 تا کاتژمێر 6ی به‌ره‌به‌یانی یه‌کشه‌ممه 22ی سێپته‌مبه‌ری 2024 له هۆڵی "لۆمیێر" Lumiere له کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری "لین بێرسێنێڤسکی" Bersenevsky Lane پیشان ده‌درێن.
"مۆسکینۆ" خانه‌خوێی شاکاره مۆدێرنه‌کانی سینه‌ما
فیلمه‌کانی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" له سینه‌ماکانی کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "مۆسکینۆ" پیشکه‌ش ده‌کرێن. سینه‌ماکانی "مۆسکینۆ" Moskino له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا، شاکاره مۆدێرنه‌کانی سینه‌مای کوردیی پیشان ده‌دات. ته‌واوی فیلمه‌کان به زمانی سه‌ره‌کی و به ژێرنووسی روسی نمایش ده‌کرێن. کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "مۆسکینۆ" Moskino له‌وانه؛ سینه‌ماکانی "مۆسکینۆ فاکێل" Moskino Fakel، "مۆسکینۆ کاسمۆس" Moskino Cosmos، "مۆسکینۆ مۆلۆدێژنی” Moskino Molodezhny و "مۆسکینۆ سپۆتنیک" Moskino Sputnik له شاری مۆسکۆ، خانه‌خوێی38 به‌رهه‌می ئاماده‌بوو له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ"، له‌وانه؛7 فیلمی سینه‌مایی و 8 به‌ڵگه‌فیلمی بڵیند له به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه بڵینده‌کان" هه‌روه‌ها14 کورته فیلمی چیرۆکی و9 به‌ڵگه‌فیلمی کورت له به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمه‌کان" ده‌بن.
ئاڵوگۆڕ و وتووێژی نێوان که‌لتورە جیاوازەکان
ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ"، به شێوه‌ی گشتیی ته‌رکیزی خستۆته سه‌ر وتووێژی نێوان که‌لتورەکان و هەماهەنگی له‌گه‌ڵ روسیا. ئه‌م فێستیڤاڵه له درێژه‌ی نه‌ریتی ساڵانی ڕابردوویدا، به ناونیشانی به‌شێک له ئاڵوگۆڕی فه‌رهه‌نگی، دیسانه‌وه فیلمسازان و لایه‌نگرانی سینه‌مای له سه‌رتاسه‌ری جیهان له یه‌کتریی نزیک کردەوە و کۆیکردنەوە تاکوو پێکه‌وه شاکاره راسته‌قینه‌کانی سینه‌مای کوردیی پێشکه‌ش بکه‌ن. جوگرافیای به‌شدار‌بووان زۆر جۆراوجۆرن، به‌رنامه‌کانی فێستیڤاڵ، فیلمه‌کانی12 وڵاتی جیهان له خۆده‌گرێت ، له‌وانه: ئیسپانیا، فه‌ڕه‌نسا، که‌نه‌دا، هۆڵه‌ندا، به‌لژیکا، دانیماڕک، عێراق، تورکیا، ئێران، سووریا، هه‌رێمی کوردستان و .... تاد
جەختکردنەوە له‌سه‌ر فیلم سه‌باره‌ت به ئیزه‌دییه‌کان و ئاینی کۆنی میزۆپۆتامیا، له چه‌مکی دیمه‌نی فێستیڤاڵیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه بۆ نموونە: هێمای سه‌ره‌کیی پۆسته‌ری ئه‌مساڵ په‌ڕی تاووسه که هێمایه‌کی به‌هێزه بۆ کورد، به تایبه‌تی له به‌ستێنی ئیزه‌دیسمدا، که ئاینی باب و باپیرانی باستانی هه‌موو کورده‌کانه و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی پاراستن و په‌ره‌پێدانی که‌لتوری کورد دەکاتەوە له رێگەی سینەماوە.