داھاتی نانەوتی ئەم ھەفتەیەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە ھەشت ملیار دینارە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بەڕێژەی زیاتر لە 26% دابەزیوە.
ماڵپەری شەفافیەت کە چاودێری داھاتی نانەوتی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەکات بڵاویکردەوە، داھاتی 14 تا 20ی ئەیلول ھەشت ملیار و 440 ملیۆن و 871 ھەزار و 102 دیناری عیراقی بووە، کە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بە بڕی سێ ملیار دینار واتە بەڕێژەی 26.5% دابەزیوە. لەو داھاتەش 77%ی نەختینە و 23%ی چەک بووە.
بەپێی ماڵپەری شەفافیەت، داھاتی ھەفتەی پێشووی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە.