ئەم هەفتەیە وەفدێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات و لیستى مووچەى مانگەکانى 8 و 9 دەگەیەنێتە وەزارەتى دارایى عیراق.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، رۆژى دووشەممە 23ى ئەیلول وەفدی حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزارەتى دارایى و دیوانى چاودێرى عیراق و ئەو لیژنە لاوەکییەی پێکهێنراوە تایبەت بە لیستى مووچە، کۆبوونەوە دەکات.
وەفدەکە لیستى مووچەى هەردوو مانگى هەشت و نۆ دەگەیەنێتە حکومەتى عیراق بۆ ئەوەى تەمویلى مووچەى مووچەخۆران رەوانە بکرێت.