میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە دوورگەی سامۆسی یۆنان بەلەمێکی کۆچەران نقوم بووە کە دەیان کۆچەری تێدا بووە، بەھۆیەوە تەرمی سێ کۆچەر دۆزراونەتەوە و لانیکەم ٢٥ کۆچەریش بێسەروشوێن بوون.
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنانیش رایگەیاند، تائێستا پێنج کۆچبەر رزگارکراون و گەڕان بۆ رزگارکردنی کۆچبەرانی تر بەردەوامە.