بۆچی دەژیین؟

10:50 - 2024-09-24
کەلتور
77 جار خوێندراوەتەوە

ئەم كتێبە، كتێبێكی فەلسەفییە كە سەعید ناشید نووسیویەتی و هەڵكەوت عەبدوڵڵا لـــــــە عەرەبییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی ســـەردەم بە تیراژی 500 دانـــــە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
ئەو كتێبە باس لەو دۆڕاوانە دەكات كە لە قوتابخانە پێشبڕكێیان نەكردووە تا پلەی یەكەم بەدەستبهێنن، لە پیشەدا پێشبڕكێیان نەكردووە تا پۆستی باڵا وەربگرن. لە ژیاندا پێشبڕكێیان نەكردووە بۆ ئەوەی لە ریزەكانی پێشەوە بن. بۆ ئەو دۆڕاوانەی هەموو كاتی خۆیان بۆ رامان لە ئەستێرە و جانەوەرەكان بەسەر بردووەو سەرەنجام لەسەر رێگەی رووەو ئامانج دواكەوتوون و شەمەندەفەرەكە جێیهێشتوون، بەڵام بە بارێكی باشەوە گەیشتوونەتە جێ. 
كتێبەكە باس لەوە دەكات كە بۆچی دەژین؟ پێدەچێت ئەوە پرسیاری هەموو ماوەكانی ژیان بێت، هەر لە سەرەتای منداڵییەوە تا دوایین ساتەكانی تەمەن. لە هەموو ناوچەكانی جیهاندا بە رەچاوكردنی جیاوازیی كەلتور و ژیار و ئایینەكان، لەوانەیە تاقە هەرزەكارێك نەبێت تاوناتاوێك دەربارەی مانای ژیان رووبەڕووی دڵەڕاوكێی پرسیار نەبووبێتەوە.
ئاشتی جەعفەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان