سەباح عەبدول
لە 10ی ئەیلوولی 2024ەوە، لە هیندستان خولێکی راهێنانی لەسەر گەشەپێدانی بەردەوام سەبارەت بە (ژینگە) لە پەیمانگەی EPTRI (بە کورتکراوەی (ENVIRONMENT PROTECTION TRAINING & RESEARCH INSTITUTE) بۆ توێژینەوەی زانستی ئەنجامدرا، ئەم خولە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هیندستانەوە سپۆنسەر کرابوو، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەهاوکاریی لەگەڵ کونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر، دوو کارمەندی خۆی بە ناوەکانی سەناریا عەبدولمەجید و نەبەز سدیق نارد بۆ بەشداریکردن لەم خولەدا. دوای راهێنان و خوێندن، هەریەکەیان توێژینەوەکانیان خستەڕوو و باسیان لە تەوەری یەکێک لە لێکۆڵینەوەکان کرد (بینا سەوزەکان) بیرۆکەی (بینا سەوزەکان) بریتییە لە تێکەڵکردنی بیناسازیی کۆنکرێتی لەگەڵ سەوزایی سروشت بەهۆی رۆڵی لە کەمکردنەوەی وزە و ئاو و بەفیڕۆدان بە هەموو جۆرەکانییەوە، توێژینەوەکە گرنگی پاراستنی ژینگەیەکی تەندروستی رووندەکردەوە، سکرتێری وەزیری پەروەردە لە هیندستان و سکرتێری وەزارەتی دەرەوە ڤیراج سینگ سەرپەرشتی ئەم خولەی کرد.