مێسی لە خولی ئەمریکادا

12:09 - 2024-09-24
وەرزش
101 جار خوێندراوەتەوە

مێسی لەوەتەی چۆتە خولی تۆپی پێی یانەکانی ئەمریکا و یاریی بۆ یانەی ئینتەر مەیامی دەکات، ئەو خولە گۆرانكاری گەورەی  بە خۆیەوە بینیوە و ئەوەی مەحاڵ بێت دەیكات و شێوە و ناوەڕۆكی خولی نوخبەی ئەمریكای گۆڕیوە.
لەبەر ئەوەی کاتی یاریکردنی مێسی لەگەڵ یانەکەی تەواو پێچەوانەی کاتی کیشوەری ئاسیا و تەنانەت ئەفریقاشە، لەبەر ئەوە ئێمە مانان لە سیحر و جوانیی یارییەکانی مێسی و خولی ئەمریکا بێ بەشین و بە ناچاری پاش تەواو بوونی یارییەکانی ئەو خولە بە چەند سەعاتێک ئەوسا ئێمە دەتوانین ببینە بینەری یارییەکانیان.
مێسی کاتێک واز لە یانەی پاریس سانجێرمان دەهێنێت، بۆندی ئینتەر میامی پەسەند کرد، ئەمە لە کاتێکدا بۆندێکی خەیاڵی (400) ملیۆن دۆلاری ساڵانەی یانەی هیلالی سعودی رەتكردەوە، چونکە وەک خۆی ووتی؛ پاش تەواو بوونی مۆندیالی قەتەر و بەرز کردنەوەی جامی ئەو مۆندیالە، گوشارەکان لەسەری کەم بوونەوە، پێویستی بە پشوودان هەبوو، هەروەها دەڵێت؛ هەرچی جام هەبوو بەرزم کردەو، ئیتر  ئارەزووی مانەوەوە و ژیان بەسەربردنێکی ئارامم، خێزانەکەشم هەمان ئارەزویان هەیە، بۆیە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەو ئارامییە بەدی دەکەم.

خولی ئەمریكا
خولی ئەمریكا لەم ساڵانەی دواییدا پێشكەوتنی زۆری بە خۆیەوە بینیوە، سپۆنسەركردن و راكێشانی یاریزانە ئەستێرە و ناودارەكانی جیهانی کردووە بە ستراتیجی خۆی،  ئستێرە ناودارەکانی جیهان دوا وێستگەی ژیانی وەرزشیی خۆیانی تیادا بەسەر دەبەن.
لەسەر داوای (دێڤید بیكهام)ی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلیز كە لە ساڵی 2004 - ەوە خاوەنی یانەی (ئینتەرمیامی)ە، چەندین ئەستێرەی وەک واین رۆنی و فرانك لامپارد و ستیڤن جێرارد و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و تێری هێنری  و كاكا و داڤید ڤیا و پێرلۆ و باستیان شڤاینشتایگەر و دروگبا و هیگواین و گاریس بەیڵ و بەم دواییەش بۆسكێتس و جۆردی ئەلبا و لیۆینێل مێسی قایل کردووە بۆ یانەی ئینتەر میامی یاریی بکەن.
دەستكەوتە ئابوورییەكانی مێسی
لەگەڵ ئەوەی مێسی وەک خۆی دەڵێت گوشارەکان لەسەری نەماون و بە ئازادی خۆی یاریی دەکات، لە روی داراییشەوە سودمەند دەبێت، پشكی دەبێت‌ لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و ئەدیداس، نیازیشی وایە هەر لەم خولەدا واز لە یاریی کردن بهێنێت، هەروا پەیوەستیش دەبێت‌ بە ریكلام كردن بۆ مۆندیالی 2026 كە بە هاوبەشی  ئەمریكا و كەندا و مەكسیك بەڕێوەی دەبەن و خۆیشی نیازی وایە لەم مۆندیالەشدا یاریی بکات و ئەم مۆندیالە دوا مۆندیال بێت بەشداریی تیادا بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان