پاڵەوانێتیی باسكەی وڵاتانی عەرەب

گازی باكوور لەكۆی شەش یانە، پێنجەم بوو

12:27 - 2024-09-24
وەرزش
84 جار خوێندراوەتەوە

لە هۆڵ یانەی ئەلفحیس لە عەممان - ی پایتەختی ئوردون، یارییەكانی پاڵەوانێتیی باسكەی خانمانی یانەكانی وڵاتانی عەرەبی بەردەوامە و ئەمڕۆ سێشەممە عەلای سعودی و ئەلفحیسی ئوردونی یاریی کۆتاییەکەی دەکەن. 
رۆژانی پێنجشەممەو هەینی رابردوو، دوا دوو جەولەی قۆناغی گروپەكانی ئەم پاڵەوانێتییەكران، یانەی گازی باكوور - ی شاری كەركوك كە تاكە یانەی بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەیە بوو نوێنەرایەتیی یانەكانی عیراق بكات بەو پێیەی پاڵەوانی خولی عیراق بووە، لەم دوو جەولەیەدا یارییەكی بردەوە و یارییەكی تریشی دۆڕاند، رۆژی پێنجشەممە 84-70 بە یانەی فەتاتی كوەیتی دۆڕا، رۆژی دواتر دووەم بردنەوەی لەكۆی پێنج یارییدا تۆمار كردو 86-75 لە وەحدەی سوریی بردەوە، بەم ئەنجامانە گازی باكوور لەكۆی پێنج یاریی سێ یاریی دۆڕاند و دوویاریی بردەوە و پلەی پێنجەمی لەكۆی شەش یانەی بەشداریی خولكە گرت.
بەتەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی گروپەكان، ریزبەندیی كۆتایی بەمشێوەیەی لێهات:
-1عەلا - سعودیە           (5 یاری) (4 بردنەوە-1 دۆڕاندن)(9 خاڵ).
-2ئەلفحیس - ئوردون     (5 یاری) (4 بردنەوە-1 دۆڕاندن)(9 خاڵ).
-3فەتات - كوەیت          (5 یاری) (3 بردنەوە-2 دۆڕاندن)(8 خاڵ).
-4كۆسیدار - جەزائیر       (5 یاری) (2 بردنەوە-3 دۆڕاندن)(7 خاڵ).
-5 گازی باكوور - عیراق   (5 یاری) (2 بردنەوە-3 دۆڕاندن)(7 خاڵ).
-6 وەحدە - سوریا          (5 یاری) (0 بردنەوە-5 دۆڕاندن)(5 خاڵ).
دواتر پاڵەوانێتییەكە پێی نایە قۆناغی دوویاریی پێشكۆتاییەوە و ئەنجامی هەردوو یارییەکەش بەمشێوەیە بوو:
*عەلا 63 × 54 كۆسیدار.
*ئەلفحیس 95 × 82فەتات.
ئەمڕۆ سێشەممە براوەكان (عەلا و ئەلفحیس) یاریی كۆتایی و دۆڕاوەكانیش (کۆسیدار و فەتات) لەسەر پلەكانی سێیەم و چوارەمیی یاریی دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان