به ئاماده‌بونی ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی كه‌ركوك - سه‌ڵاحه‌دینی ( ی.ن.ک) و ره‌وەند مه‌لا مه‌حمود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له بەرپرسانی حزبی وحکومی و وەرزشی و خانه‌واده‌ی کۆچکردوو، لە کەرکوک په‌رده له سه‌ر په‌یكه‌ری وه‌رزشكاری دێرین (بێستون عه‌دنان) لادرا.
مەراسیمهكه به وه‌ستانی ئاماده‌بووان چەند ساتێک بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر ژیاننامه‌ی وه‌رزشیی کۆچکردوو خوێندرایەوە، پاشان ئاسۆ مامه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ڕۆڵی بێستون عه‌دنان-ی له خزمەتكردنی وه‌رزشی كوردستان و كه‌ركوك به‌رز نرخاند و ئاماژەی بۆ دڵسۆزی خوالێخۆشبوو کرد کە شان به‌شانی هه‌ڤاڵانی به‌شی وه‌رزش و وه‌رزشكارانی کەرکوک، رۆڵی بەرچاوی بینی له سه‌ر خستنی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنەکانی کەرکوکدا.
دواتر وتاری بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو خوێندرایەوە کۆتایی بە مەراسیمەکە هات، جێی باسە ئەم مەراسیمە لەلایەن بەشی وەرزشی مەڵبەندی کەرکوکی ( ی.ن.ك) - ەوە ڕێکخرابوو.
ڕزگار شوانی