فۆرمۆلا وەن- قۆناغی ئازەربیجان

ڤێرستاپین گەڕایەوە سەر پلیكانەكانی سەرکەوتن

11:26 - 2024-09-25
وەرزش
78 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەكشەممەی رابردوو، قۆناغی سەنگافورە - ی پاڵەوانێتیی فۆرمۆلاوەن بەڕێوەچوو، ئەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكە 18 –یەمین قۆناغ بووە بەڕێوەبچێت و لاندۆ نۆریس- ی ئوستورالی و شۆفێری تیپی ماکلارین چووە سەر پلیکانەی یەکەمیی سەرکەوتنەکان و یەکەمی ئەم قۆناغەبوو.
ماكس ڤێرستاپین - ی هۆڵەندی و شۆفێری تیپی رێدبۆڵیش، جارێکی تر گەڕایەوە نێو ریزبەندیی یەکەم تا سێیەمی ئەم پاڵەوانێتییەو پلەی دووەمی گرت، ئەمە لە کاتێکدا لە دوو قۆناغی رابردویی ئازەربیجان و ئیتاڵیادا لەم شوێنە بێ بەش بوو بوو.
ئەمە سێیەم جارە ئەمساڵ لاندۆ نۆریس دەچێتە سەر پلیكانەی یەكەمیی ریزبەندیی، لە قۆناغی مەیامی و هۆڵەندا - شدا یەكەم بووە، بەم بردنەوەیەی نۆریس لە پلەی دووەمی ریزبەندیدا ماوەتەوە و لەدوای ڤێرستاپین - ەوەیە، تیپەكەشی (فێراری) لە پلەی دووەمیدا هێشتۆتەوە.

قۆناغی سەنگافورە - 18
-1 لاندۆ نۆریس     – بەریتانیا (تیپی ماكلارین).
-2 ماكس ڤێرستاپین -  هۆڵەندا (تیپی رێد بۆڵ).
3 -ئۆسكار پیاستری - ئوستورایا (تیپی ماكلارین).
پاش تەواو بوونی 18 قۆناغ لەم پاڵەوانێتییە، ریزبەندیی یەكەم تا هەشتەم شۆفێر بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە كە تەنیا ئەم شۆفێرانە كۆی خاڵەكانیان سنوری 100 خاڵی تێپەڕاندووە و تەنیا یەكەم تا سێیەمیش كۆی خاڵەكانیان سنوری 200 خاڵی تێپەڕاندووە.
-1 ماكس ڤێرستاپین - هۆڵەندا     (تیپی رێد بۆڵ)    (331 خاڵ).
-2 لاندۆ نۆریس –بەریتانیا         (تیپی ماكلارین)    (279 خاڵ).
-3 شارل لۆكێر-مۆناكۆ             (تیپی فێراری) (245 خاڵ).
4 -ئۆسكار پیاستری-ئوستورایا     (تیپی ماكلارین)      (237 خاڵ).
5 - كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا  تیپی فێراری)    (190 خاڵ).
6 -لویس هامیڵتۆن–بەریتانیا       (تیپی مارسیدیس)    (174 خاڵ).
7 - جۆرج راسیل-ئوستورایا         (تیپی مارسیدیس)    (155 خاڵ).
8 - سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك        (تیپی رێدبۆڵ)        (144 خاڵ).
مانگی داهاتوو دوو قۆناغی تری پاڵەوانێتییەكە لە ئەمریکا و مەکسیک بەڕێوەدەچن؛

*قۆناغی – ئەمریكا (19)
18 تا 20/10/2024.
*قۆناغی – مەكسیك (20)
25 تا 27/10/2024.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان