پینوکیۆ لەکوێ هاتووەتە دنیاوە؟

12:19 - 2024-09-26
ئەدەب و هونەر
122 جار خوێندراوەتەوە


ئا: ئەرسەلان حەسەن

پینوکیۆی، ئەو بوونەوەرە دارەی بەدڵی هەمووانە، لەکوێوە هات؟ دەزانین ئەم بووکەڵە دارە دارتاشێک دروستیکرد. پەیوەندیی نێوان بووکەڵە و دارتاشەکە پەیوەندیی باوک و منداڵە و خۆشەویستی باوک پینوکیۆی گەیاندە گەورەترین خەون، واتا کردنی بەمنداڵێکی راستەقینە، بەڵام دەزانن پینوکیۆ لە کوێ هاتووەتە دنیاوە؟ چ میراتێکی لەدوا بەجێماوە؟ لایەنگرانی چۆن بیریان دەکەوێتەوە؟
رۆما گەورەترین شانۆی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی هەیە! شاری ڤێنیزیش، بەکەناڵە ئاوییەکەی لەدنیادا ناسراوە، توسکانیش ناوێکی ئاشنایە. مێژوو و میراتی کەلتوری دەوڵەمەندی فلۆرانس (سیەناو پیزا)، ساڵانە ملیۆنان گەشتیاریان هەیە.
کارلۆ لورنزینی، نووسەر و رۆژنامەنووس. هەمووتەمەنی لە کولۆدی بچوک ژیا. لەوشارەیشدا نووسی و بەجیهانی ناساند. دەیان و رەنگە سەدان وەرگێڕدراوی جیاوازی پینوکیۆ لە دامەزراوەی نیشتمانی کارلۆ کولۆدی هەبێت، بەڵام یەکەمیان لە 7 ی تەممووزی ساڵی 1881 دا بڵاو کرایەوە.
نوسخەی یەکەمی بەسەرهاتی پینوکیۆ
وەک زۆربەی بەرهەمەکانی چارلز دیکنز، کولۆدیش هەفتانە پینوکیۆی بۆ گۆڤارێک نووسی. پێویستە بزانین یەکەمجار چیرۆکەکە کۆتاییەکەی خۆش نەبوو و ژیانی بووکەڵەیەکی هاروهاج دەبینین بەردەوام چارەنووسی بەدبەختییە. پینوکیۆی سەرەتا، لەکۆتایی بەشێکی چیرۆکەکە، بەدارێکدا دەکرێ و کۆتایی بەژیانی دێت. کۆتاییەکی تاڵ، شۆککەر و نەگونجاو بۆ منداڵان!
رۆبێرتۆ ڤەززانی کتێبفرۆشی هاوکاری دامەزراوەی نیشتمانی کارلۆ کولۆدی، دەڵێت: سەرەتا بڕیار بوو کۆتایی چیرۆکەکە وابێت، بەڵام فشاری خوێنەرانی، کولۆدییان ناچارکرد پینوکیۆ زیندووبکاتەوە. رووداوەکە ئاسایی بوو. منداڵان نەیاندەویست بووکەڵەدارەکە بەوئاسانییە بمرێت. کەوایە پینۆکیۆ دەرفەتێکی دیکەی بۆ رەخسا. بەهۆی دڵە میهرەبانەکەیەوە، بوو بەمنداڵێکی راستەقینە. ڤیززانی باوەڕیوایە کۆتایی دووەم، هەم بۆ منداڵان و هەم بۆ بەتەمەنەکان، خۆشترە.
لەوانەیە تۆش خەنیبیت ئەگەر بزانی پارکی پینوکیۆ لە کولۆدی بە هۆی شانازیی کردن بە ئەو هێمایەوە دروستکراوە! پارکەکە باخێکی پڕ لەپۆرترێتە، پارکی پینوکیۆ لە ساڵی 1956 کرایەوە، شوێنێکی ئایدیالە و دەتوانی لەوشوێنە جوانەی ئیتالیا بەخەیاڵی ئاسوودەوە، لەئامێزی گەرمی تەلار و هونەرەکان، رۆژێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەتدا بەسەربەریت.
هەر پۆرترێتێکی پارکی پینوکیۆ، دیمەنێکی چیرۆکەکەت بیردەهێنێتەوە. پۆرترێتی پەری و پینوکیۆی ئەمیلیۆ گریکۆی پەیکەرساز، نەخشێنەر، نووسەر و شاعیری بەناوبانگی ئیتالی، پۆرترێتی پشیلە و رێویش بەرچاودەکەون، هێشتا نمایشی بووکەڵە بەناوبانگە، چەرخوفەلەکی باو زۆرن و شەترەنجێکی گەورەی زار زل، یارییەکی زۆر خۆشە بۆ منداڵان و گەورەکان.
بەکاتژمێرێک لەکولۆدی بچووکەوە، بەئۆتۆمۆبێل دەگەیتە فلۆرانس. بەردەوام پینوکیۆ لەسەر پەنجەرەی ماڵەکان و جامخانە و بەرامبەر ریستۆرانتەکان دەبینرێت. ریستۆرانتەکەی فابریزیۆ گۆرییش کە رۆڵێکی گرنگی لەوێناکردنی نوێی پینوکیۆدا بینی. لەمۆزەخانەی هونەرە مۆدێرنەکانی نیویۆرک.
رۆژنامەنووسێک لەگۆری پرسی: بۆچی پینوکیۆت ئەوەندە خۆشدەوێ؟ گوتی: مێژوو، مێژووی منە! مێژووی تۆشە، کەوایە لەوانەیە پارچەیەکی زۆر بچووکی پینوکیۆ لە هەمووماندا پەنهانبێت.
فرانسیسکۆ بێرتۆلۆچی، عاشقێکی هاوچەرخی تری بەسەرهاتی پینوکیۆیە. جێپتۆیەکی راستەقینە، بێرتۆلۆچی هونەرمەندە و لەمنداڵییەوە پینوکیۆی داری دروستکردووە. دوکانی فرۆشتنی یاریی داری هەبوو، یارییەکانی بێرتۆلۆچی لە دنیادا دەفرۆشرێن. بەدەست داتاشینی هەموو پارچەکانی یاریی ئەو براندە، لەهەموو بەرهەمە دارەکان جیای کردووەتەوە!
جێپتۆی هاوچەرخ بە رۆژنامەنووسانی گوتووە: جاریوایە شەوانە لە کارگەکەم بە تەنیام و  بووکەڵە دروستدەکەم، هەستدەکەم دەبنە مرۆڤ و دەمدوێنن. "هەستێکی سەیرە، هەستدەکەم پینوکیۆ راستییە.
کارلۆ کولۆدی زۆر پێش ئەوەی پینوکیۆ ببێتە ناوێکی خۆشەویست و بەناوبانگ، جیهانی بەجێهێشت، بەڵام جێپتۆ و پینوکیۆ تەنیا دارتاش و دروستکەرێکی لە دار نین. هەر دوو کەسایەتییەکە، یادگارییەکی دیار و خۆشن لەیادگەی ژمارەیەکی زۆری مرۆڤەکان و ئێمە وەک مرۆڤ یادیان دەکەینەوە.

#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان