ترەمپ: ببمەوە بە سەرۆکی ئەمریکا رێکەوتن لەگەڵ ئێران دەکەم

07:23 - 2024-09-27
جیهان
113 جار خوێندراوەتەوە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و  کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، رێکەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران دەکات.

دۆناڵد ترەمپ وتیشی،  بوونی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئێران بەپێویست دەزانێت، بەهۆی ئەوەی گەڕان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی مەترسیدارە و دەبێت رێگریی لێبکرێت.

دۆناڵد ترەمپ، روونکردنەوەی زیاتری لەبارەی ناوەرۆکی ئەو رێکەوتنە نەخستەڕوو کە بەنیازە لەگەڵ ئێران ئەنجامی بدات، تەنیا رایگەیاند، ئەگەر رێکەوتنی نوێ لەگەڵ تاران نەکرێت ئەنجامەکانی بۆ ئەمریکا قورس دەبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان