جۆ بایدن: دژی هێرشی زەمینی ئیسرائیلین بۆسەر لوبنان

09:21 - 2024-09-30
جیهان
87 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان راگەیاند و داوای کرد کار بۆ ئاگربەست بکرێت.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەوەڵامی رۆژنامەنووساندا کە ئایا ئاگاداری پلانی ئیسرائیلە بۆ هێرشێکی زەمینی ئەو وتی،، دژی هێرشی زەمینیییە و داواشی لە هەردوولا کرد ئاگربەست رابگەیەنن.

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی ئەو زانیاری زۆر زیاترە لەوەی رۆژنامەنووسان پێشبینی دەکەن و دڵخۆش دەبێت بەوەی ئەوان جەنگەکە رابگرن.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئێستا کاتی ئاگربەستە و هیوادارە هەردوولا جەنگ رابگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان