چەند جارێک ئاو مەکوڵێنن

12:11 - 2022-07-03
ژینگە
772 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایی وا باوە بۆ ئامادەکردنی چای یان قاوە و کاکاو و خواردنەوە گەرمەکانی تر ئاو بە قۆری و کتلی یان سەماوەر گەرم دەکرێ  و لای خێزانە گەورەکان یان چایخانە و قاوەخانەکان کە ئاوەکە ساردبۆوە بۆ چەند جارێکی تر لەشوێنی خۆی گەرمی دەکەنەوە و بەکاری دەهێننەوە.
لەسەر ئەمە شارەزایانی تەندروستی دەڵێن: چەند بارە ئاو گەرمکردنەوە بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە، چونکە جگە لەوە بەو کوڵانە پێکهاتە سەرەکی و بەسوودەکانی لەدەست دەدات، ئەو کلسەی لە ئەنجامی زۆر کوڵان دروست دەبێت زیانی هەیە.
یولیا هاریسۆن پسپۆڕی بواری ئاو لە بەریتانیا دەڵێت: کوڵاندنی ئاو بۆ یەکجار سوودی زۆری هەیە بۆ کوشتنی بەکتریا و ڤایرۆس و مادە زیانبەخشەکانی ناوی و پاککردنەوەی، بەڵام کوڵاندنی بۆ دووجار زیاتر لەسەر یەک زیانی هەیە، چونکە پێکهاتەکانی ناوی وەک نیترات و زەرنیخ و فلۆریدەکان خەستتر دەبنەوە و ئەمەش مەترسیدارە، لەوانەیە نەخۆشیەکانی وەک لۆکیمیا و شێرپەنجەی لیمفاوی لێ دروستبێت، خۆ ئەگەر ئاوە ساردەکە بەهۆی پیسبوونی ژینگە و تانکی و سەرچاوەکەیەوە هەر لە بنەڕەتەوە ئەو مادانەی زۆر تێدابێت ئەوا بە دوو و سێجار کوڵاندنی رێژەیان زیاتر دەبێ و هۆکاری سەرەکی دەبن بۆ توشبوون  بە جۆرەکانی شێرپەنجە و نەزۆکی  و نەخۆشییەکانی دڵ.
یولیا هاریسۆن دەشڵێت: جگە لەزیانە تەندروستیەکەشی ئاوی چەندجار کوڵاو تام و لەزەتی خواردنەوەش دەگۆڕێت بەجۆرێک کە تاڵ و ترش و ناخۆش بێت، ئەوەی کە دەیخواتەوە وا هەست دەکات قاوە یان چایەکە کۆنەو تازە نییە، بۆیە ئەو شارەزایە و ئەوانی تریش رێنمایمان دەکەن ئاوی یەکجار کوڵاو بۆ ئامادەکردنی خواردنەوە گەرمەکان بەکاربهێنین.
سەرچاوە: The Sun

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان