״هەموو ئامادەكارییەك بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ كراوە״

01:14 - 2024-10-01
کوردستان
135 جار خوێندراوەتەوە

 

کەرکوک، هێمن ئەحمەد

ساڵی رابردوو بەشێك لە گەڕەكەكانی كەركوك، بەتایبەتی گەڕەكەكانی پەنجاعەلی و كوردستان، كێشەی ئاوەڕۆیان بۆ دروستببوو، بەڕێوەبەری شارەوانیش رایدەگەیەنێت: تیمەكانیان بەهاوبەشی ئاوەڕۆی كەركوك سەرجەم مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی شارەكەیان لە خۆڵ و خاشاك پاككردووەتەوە.
ئەندازیار عومەر عوسمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی كەركوك، پێیوتین: ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ پاككردنەوەی ئاوەڕۆی شارەكە، كە ٪80ی ئاوەڕۆی گەڕەك و كۆڵان و شوێنە گشتییەكان پاككراونەتەوە.
هاوكات ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: هەموو ساڵێك لەم وەرزەدا تیمەكانی شارەوانی بەهاوبەشی ئاوەڕۆی كەركوك، دەست بەپاككردنەوەی مەنهۆڵەكان دەكەن، بۆ ئەمساڵیش زۆرێك لە مەنهۆڵەكان گۆڕدراون و چاكسازیش لە بۆریی مەنهۆڵەكانی نزیك سەنتەری رۆشنبیریی كەركوكدا كراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان