هەڤاڵ دكتۆر یوسف گۆران، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك
هەڤاڵ سۆران داودی، بەڕێوەبەری كەناڵی ئاسمانیی كەركوك
کەسوکاری خوالێخۆشبوو
بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین كاك (سالار رەحیم)ی ئامۆزتان، پرسە و ماتەمینی ئاراستەی بەرێزتان و كەسوكار و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین. لە یەزدانی مەزن داواكارین رۆحی كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری بەهەموو لایەكتان ببەخشێت.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان