محەمەد باقری: هێرشەكەی دوێنێ بە هێزێكی زیاترەوە دووبارە دەكەینەوە

09:33 - 2024-10-02
جیهان
92 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد باقری، سەرۆك ئەركانی سوپای ئێران رایگەیاند، هێرش دەكەنەسەر ژێرخانی ئیسرائیل ئەگەر ئەو وڵاتە  وەڵامیان هەبێت بۆ هێرشە موشەكییەكەی شەوی رابردوو  
محەمەد باقری وتیشی،، ئەو هێرشە مووشەكییەی كە ئێوارەی سێشەممە بۆ سەر ئیسرائیل روویدا، بە هێزێكی زیاترەوە دووبارە دەبێتەوە و هەموو ژێرخانی قەوارەی ئیسرائیلی دەكرێتە ئامانج.
ئێران 200 مووشەكی بالیستیكی هایپەرسۆنیكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد، بەرپرسانی ئیسرائیلیش دەڵێن تاران باجی ئەو هێرشە دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان