ئەمڕۆ ئیمزا لە سەر بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت

10:19 - 2024-10-02
کوردستان
102 جار خوێندراوەتەوە

بریارە ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئیمزا لەسەر بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ بكات.
سەرچاوەیەک لە نوێنەرانی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ فەرمانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان ئیمزا بكرێت و راستەوخۆ وەزیری خوێندنی باڵا بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکارەکانی تری دەستبەکاربوونیان، فەرمانی وەزارییان بۆ دەردەکات و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، بریارەکە سه‌رجه‌م وانه‌بێژانی دوای ساڵی 2014 تاوەکو 2024 دەگرێتەوە و دەکرێنە گرێبەست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان