پیێر لاگەركڤیست نووسەری رۆمانەكەیە كە بە زمانی سویدی نووسراوە و خەبات عارف كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
رۆمانەكەی باس لە تۆبیاس و جێوڤانی دەكات بە كەشتییەكی شل و شەوێق بۆ دوورگەیەكی دوورەدەست دەبرێن و لەسەر كەنارێك بەجێ دەهێڵرێن و هێواش هێواش دوای مەرگی جێوڤانی، لەو خاكەدا كە هەموویان بە خاكی پیرۆز ناوی دەبەن، لەگەڵ كۆمەڵێك پرسیار رووبەڕوو دەبێتەوە كە پەیوەندیی بە نهێنی بوونەوە هەیە،نهێنی ئەوەی بوون بۆ هەیە و ئێمەی مرۆڤیش بۆ دێین و لەبەرچی ماوەیەك زیندوو تێدا دەمێنێتەوە و دواتر دەمرین؟
پیێرلاگەركڤیست لەم رۆمانەیدا هەر وەك رۆمانەكانی تری هەر ئەو نووسەرەیە كە بێ ئیمانێكی ئیماندارە، مرۆڤ هەرچۆنێك بێت و سەر بە هەر گەلێك بێت ناتوانێت ئاسان خۆ لە پڕیشكەكانی بێ ئیمانی و ئیمانداریی تایبەتی ئەو بپارێزێت.
باشیلا جەعفەر