قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، سەرباری هەموو کەموکوڕییەکان و 8 ساڵ قەیرانی دارایی، کەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە هەوڵ و هیمەتی بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندەکانی باشترینە لەسەر ئاستی کوردستان و عیراقدا.
جێگری سەرۆک وەزیران وتیشی، لەپێناوی باشترکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دوو نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری و نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بەمنداڵانمان کردەوە.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، بەوردی ئاگاداری کەموکورتییەکانی کەرتی تەندروستین، کار و پڕۆژەی گەورەترمان بە دەستەوەیە و بە پشتبەستن و بەهاوکاری پزیشک و کارمەندە بەتواناکانمان بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین. سوپاسی کۆمپانیای قەیوان دەکەم ئەرکی دروستکردنی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی لەئەستۆگرت.