«پاراستنی سەروەریی عیراق»

12:58 - 2024-10-02
عیراق
257 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، بەشداری لە كۆبوونەوەی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت و سەركردەی لایەنە سیاسییەكان، كرد و باس لەو پێشهاتە مەترسیدارانە كرا، كە ناوچەكە بەخۆیەوەدەبینێت.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەسەر پاراستنی سەروەریی عیراق و كاركردنی جدی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری ‌وڵاتدا، پێویستیی یەكخستنی هەڵوێستەكانیشی لەم هەلومەرجە هەستیار و مەترسیدارەدا دووپاتكردەوە و رایگەیاند: گرنگە بڕیارەكان بە كۆدەنگی بن و لەلایەن سەرجەم هێزە سیاسییەكانەوە قبووڵكراوبن و كاریش بكرێت لەسەر یەكڕیزیی ناوخۆیی.
لە كۆبوونەوەكەدا، چەندین پرسی گرنگی تر قسەیان لەبارەوە كرا، بەتایبەتی جەختكرایەوە لەسەر گرنگی یەكلاكردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە زووترین كاتدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان