پەیامی ئەمڕۆی هەولێر؛ سەردەم سەردەمی بافڵ تاڵەبانییە

10:42 - 2024-10-03
کوردستان
323 جار خوێندراوەتەوە


حزب و رێکخراوی سیاسی، ئامرازی گەشەپێدانی هزرو بیری هاووڵاتی و پێشکەوتنی بەردەوامی سەردەمیانە و پردی پەڕینەوەی خۆشگوزەرانی و ئارامییە بۆ گەلان .
بەدروستبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەساڵی 1975، کۆتایی هات بەسیستمی تاك حزبی و سیستمی فرەحزبی هێنایە کایەوە، لەکاری ڕوون و ڕەوای حزبایەتیدا، هزرو بیرکردنەوەی سەرۆك مام جەلال بوو کە سەرکردایەتی و کادیرەکانی حزب دەبێت خزمەتکاری میللەتەکەیان بن، یەکێك لە کارە گرنگەکانی حزبایەتیش پەخشکردنی گیانی تەبایی و لێبوردەییە لەناو کۆمەڵگەدا.
نەك وەکو ئێستا هەندێ حزب بووینە کەڵەگا بەسەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان تا ئەو ڕۆژەی دەمرن خەڵك لەنزیکەوە نایان بینێت، تەنیا لە شاشەکان بەمڕووچۆچی خۆیان نیشانی خەڵك دەدەن و هەموو شتێکیشیان جیایە لەگەڵ خەڵك و لەهاتنە دەرەوەشیان بەسەدان ماشێنەوە، شەقام و ڕێگە دادەخەن تا تێدەپەڕن.
بازاڕ و بازرگانی قۆرخکراوە و دەست بەسەر هەموو کایەکانی ژیانی خەڵکدا گیراوە، خەڵك هیچی لەدەست نەماوە، لێرە حزب خاوەنی هەموو شتێكە تەنانەت بۆڕی نەوتفرۆشتنیش هەر بەناوی خۆیانەوەیە.
بەڵام سەرۆك بافڵ، کۆتایی هێنا بەم سەردەمە ناشیرینەی حزبایەتی، ئێستا سەردەم سەردەمی سەرۆك بافڵ تاڵەبانییە و سەرکردایەتی قۆناغێکی زۆر گرنگ و هەستیار دەکات، ئەم پڕۆسەیە پاڵپشتی زۆرینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی لەگەڵدایە و شۆڕشێکی دیکەی نوێیە بۆ مەدەنیکردنی کاری حزبایەتی و دوورخستنەوەی حزب لە کاروباری دەوڵەت.
سەرۆك بافڵ خۆی بەتەنیا و بەبێ ڕێگەگرتن و شەقام داخستن دەچێتە بازاڕ و وەك هەر هاووڵاتیەکی ئەم وڵاتە، دەچێتە هەموو شوێنێك بۆ ئەوەی بە هەموان بڵێت سەردەمە نوێیەکە دەستی پێکردووە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
راگەیاندنی مەڵبەندی 3ی هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان