خانەی ئەرشیف و بەڵگەنامەكان لە زانكۆی جیهان – سلێمانی كرایەوە

12:14 - 2024-10-03
هەمەرەنگ
80 جار خوێندراوەتەوە

بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر د.ئومێد رەفیق سەرۆكی زانكۆی جیهان – سلێمانی و جێگری سەرۆكی زانكۆ و ژمارەیەك لە مامۆستایان و كارمەندانی زانكۆ خانەی ئەرشیف و بەڵگەنامەكان لەو زانكۆیە كرایەوە.
لەوبارەیەوە  هاوار نەسرەدین سەرپەرشتیاری خانەی ئەرشیف و بەڵگەنامەكان لە زانكۆی جیهان – سلێمانی بە دوالاپەڕەی وت: خانەكە لە سەدان بەڵگەنامەی مێژوویی تایبەت بە كوردستان پێكهاتووە، بەشێكیان بریتین لە نەخشەی كۆنی كوردستان كە لەلایەن ئەوروپییەكانەوە كێشراون، هەروەها دەیان پەڕتووكی دەگمەن كە لەسەر كورد و كوردستان نووسراوە و لە كتێبخانە نێودەوڵەتییەكان هێنراونەتەوە و لە ئێستادا لەبەردەستن. 
گەزیزە ئەمیر

بابەتە پەیوەندیدارەکان