لە میدیای عەرەبییەوە

12:06 - 2024-10-07
جیهان
61 جار خوێندراوەتەوە

پاش 33 ساڵ سویسرا باڵیۆزخانەی لە بەغدا کردەوە


نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند:  سەرۆک وەزیران چاوی بە دانیێل هون باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عیراق کەوت. هون یەکەم باڵیۆزی سوسیرا دەبێت لە عیراق، ئەمەش پاش داخستنی باڵیۆزخانەی سویسرا لە عیراق بۆ ماوەی 33 ساڵ. سودانی هیواخوازە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا، ببێتەهۆی بەهێزبوونی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات.
الصباح

 


سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی 25 گوندی لوبنان دەکات


لە بەیانێکدا سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی 25 گوندی باشووری لوبنان کرد، گوندەکانیان چۆڵ بکەن.  لە بەیانەکەدا هاتووە: داوا لە دانیشتوانی ئەو گوندانە دەکەین، لەبەر پاراستنی ژیانیان، گوندەکانیان چۆڵ بکەن، چونکە ئەو شوێنانە دەبنە مەیدانی جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی.
سکای نیوز

 



گۆتیرێس داوای ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان دەکات


بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر جەنگی غەززەدا، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیانێکدا رایگەیاند: داوا دەکەم  کە ئەم جەنگە لە غەززە و لوبنان رابگیرێت. هەروەها داوا لە بزووتنەوەی حەماس دەکەم کە بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات و رێگە بدات بە رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، سەردانی بارمتەکان بکات.
الشرق الاوسط

بابەتە پەیوەندیدارەکان