سەركەوت زەكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی هەردوو بازنەی دوكان و پیرەمەگرونی كرد و باسی لەبەرنامەی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن كرد و رایگەیاند یەكێتی ئامادەباشی تەواوی كردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بریارە لە٢٠ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت،
راشیگەیاند، ئامانجمان بەدەستهێنانەوەی متمانەی خەڵك و سەركەوتنی گەورەیە، بۆیە لەو رێگەیەوە ڕێڕەوی حكومڕانی لەكوردستان راستبكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنێك دەستی بەسەر تەواوی جومگە سەرەكییەكاندا گرتووە و تەواوی دەسەڵاتەكانی بۆ تاقمێك قۆرخكردووە، ئەو لایەنەش پارتییە و ئێمە بەدەنگی خەڵك وەڵامیان دەدەینەوە كە چیتر حكومی قۆرخكاری و خۆسەپێن قبوڵكراو نییە و دەمانەوێت لەداهاتوودا حكومەتێكی خزمەتگوزار بهێنینە كایەوە كە حكومەتی هەموو خەڵك بێت و كۆتایی بەو نەهامەتیانە بهێنین كەئێستا لەسایەی ئەم حكومەتە نادادپەروەرەوە بەرۆكی میللتەكەمانی گرتووە.