چرۆ شەهاب: ئامانج لە پرۆژەی چەتری هەڵبژاردن، سەرخستنی لیستی 129یە

11:18 - 2024-10-08
هەمەرەنگ
155 جار خوێندراوەتەوە

چرۆ شەهاب، وەك خاوەنی بیرۆكەی (چەترەكانی هەڵبژاردن) لە لێدوانێكدا سەبارەت بە ئامانجیان لە دانانی ژمارەیەكی زۆر لە چەتر لە كۆڵان و شەقامی شار و شارۆچكەكان، بە دوالاپەڕەی وت: چەتری هەڵبژاردن یەكێكە لە پرۆژەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 129 ی پەرلەمانی كوردستان. 
وتیشی: ئەم پرۆژەیە، بە پرۆژەیەكی مەدەنی دادەنرێت، وەك هەموو دنیا پێویستە لە هەندێ ژاوەژاو دووربكەوینەوە، لە پرۆسەیەكی هێمن و نەرمونیاندا لە بەشێكی زۆر لە گەڕەكەكانی شار و شارۆچكەكان ئەم چەترانە دانراون، هەریەكێك لەو چەترانە بابەتێك لە خۆی دەگرێت، هەر لە بەرنامەكانی یەكێتی و لە رێنماییەكانی دەنگدان، لە سەردانیكردنی كاندیدان و سەردانی خەڵك، لەگەڵ ئەمانەشدا بۆ بازنەكان بە پێی  قەرەباڵغیی ناوچەكان، چەند تیمێكی تەندروستی  ئامادە كراون، لە لایەن هەڤاڵانی بواری تەندروستییەوە، كە ئەوانیش كاردەكەن لە پێناوی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بۆ لیستی 129 لەگەڵ ئەوەیشدا ئەو تیمە تەندروستییانە  كاری خۆبەخشانە دەكەن لە چەترەكانی هەڵبژاردندا،  وەك پێوانی پاڵەپەستۆی خوێن  لەگەڵ پێوانی رێژەی شەكرە  لە خوێندا، پێوانی ترپەی دڵ و ئۆكسجینی لەش، ئەمانە هەموویان  بە شێوازێكی خۆبەخشانە دەكرێن، بۆ سەرجەم ئەو كەسانەی سەردانی چەترەكانی هەڵبژاردن دەكەن، لەو ناوچانەوەی كە لێیانەوە نزیكە. یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی چەترەكانی هەڵبژاردن  كە بۆ یەكەمجارە پارتێك لە هەرێمی كوردستان و  لە عیراق پشت بە پرۆسەیەكی مەدەنیانە ببەستێت، لەناو خەڵكدا بەشێوەیەكی مەیدانی كار بكات و گوێ لە داوا و پێداویستیی خەڵك بگرێت. بۆ ئەم مەبەستەش كار لەسەر ئەم شێواز مەدەنییانەیە كراوە كە وەك هەموو دنیا، لە بواری كاركردن بۆ هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنەكاندا بەشدارن، ئەمانیش بۆ خۆیان هەریەكێكیان بە شێوازێكی مەدەنیانە خۆیان بەرجەستە دەكەن لەناو شار و  شارۆچكەكاندا و کاردانەوەیەکی باشیش لەسەریان هەیە و خەڵك زیاتر روویان  تێدەكات. دەتوانین بڵێین زۆرجار خەڵك هەیە حەز ناكات، یان مەجالی نییە بچێتە كۆمیتەیەك، یان بازنەیەكی هەڵبژاردن و سەردانیان بكات، بۆئەوەی بزانێ بەرنامە و پەیڕەوی ئەو حزبە چییە لەهەڵبژاردن،  كە دەبینێت چەترێكی لیستی 129 لەسەر جادەكەیە، لە مەوقیفی پاسەكەیە، یان لەناو بازاڕەكەیە، زۆر بە ئاسانیی سەردانی دەكات و لەبەر دەستیدایە، چەند خولەكێك لەگەڵیان دەوەستێت و  لە بواری تەندروستیی خۆی دەپرسێتەوە لە رێی تیمی تەندروستیی 129 هەم زانیارییەكانیش لە بواری چۆنێتی هەڵبژاردن و چۆنێتی دەنگدان و لە كارنامەی لیستی 129 دەكۆڵێتەوە و بۆیشی شیدەكەنەوە.
ئەمە لایەنێكی سەرەكیی  پرۆژەی چەتری هەڵبژاردنی لیستی 129 یە و هیوام سەركەوتنی لیستەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
گوڵەباخ

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان