كەناڵی ״المسری״، سێ ساڵ لە خزمەتگوزاریی میدیایی

11:30 - 2024-10-09
هەمەرەنگ
122 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە،  9/10/2024 كەناڵی «المسری» كە سەر بە بۆردی راگەیاندنی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە.
سۆران عەلی بەڕێوەبەری كەناڵەكە بە دوالاپەڕی وت: لەم یادەدا بەڵێن دووپاتدەكەینەوە كە بەردەوامبین لەسەر ئەو دروشمەی هەر لە دامەزراندنەوە لە 09/10/2021 لەسەری رۆیشتووین ئەویش (راستی بەر لە هەرشتێك)ە.
وتیشی: المسری توانیویەتی لەو ماوە كەمەی تەمەنیدا، جێدەستی خۆی دیاریبكات، لە مەیدانی میدیایی عیراق و كوردستان وەك كەناڵێكی ئەلیكترۆنی رچەی ئەو بوارەی بۆ زۆر دامەزراوەی دیكە شكاندووە و ئێستا بەچاوی رێز و پێزانینەوە لێیدەڕوانرێت، باشترین بەڵگەش زیادبوونی بەرچاوی فۆڵۆوەرەكانیەتی لە سەكۆكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا.
وتیشی:  كەناڵەكە شێوازێكی نوێی لە مامەڵەكردن لەگەڵ بابەتە رۆژنامەوانیەكاندا هێناوەتە ئاراوە كە بنەمای سەرەكی پشت بەستنە بە پێدانی زانیاریی دروست و فۆكەس خستنە سەر شێوازەكانی بڵاوكردنەوە لە میدیای نوێدا، كەناڵەكە پشتی بە كۆمەڵێك لە پەیامنێری بەتوانا بەستووە لە سەرجەم شار و پارێزگاكانی عیراق و كوردستان، لەو رووەشەوە پێش زۆر كەناڵی تری ئاسمانی كەوتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان